وەزارەتی دارایی رونکردنەوەیەکی لەبارەی باجەوە بڵاوکردەوە

کوردستان

25/07/2024‌ 536 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری وەزارەتی دارایی و ئابوری رونکردنەوەیەکی لەبارەی باج  بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەیەكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری دەڵێت، باج بە یاسا وەردەگیرێت و ئەرکی سەرەکیمان جێبەجێکردنی یاساکانی باج بووە، کە سەرجەمیان یاسای کۆنی عێراقین بەبێ ئەوەی هیچ گۆرانێک لە رێژەکانی باج کرابێت.

دەشڵێت، ئەوەی کراوە گەرانەوەیە بۆ دەق و روحی یاساکان و رێگری کردن بووە لە خۆدزینەوە لە پێدانی باج.