لەرۆژێكدا لەخان یونس 150 هەزار كەس ئاوارە بوون

جیهان

25/07/2024‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان، ستیفان دوجاریك ڕایگەیاند كە لە یەك ڕۆژدا، 150 ھەزار كەس لە خان یونس باشووری كەرتی غەززە، ئاوارەبوون.

ستیفان دوجاریك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا: "فەرمانەكەی سوپای ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی گەڕەكەكانی ڕۆژھەڵاتی خان یونس، ژیانی خەڵك خراپتر دەكات".

جەختیشی لەوە كردەوە كە فەرمانەكەی سوپای ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی گەڕەكەكانی ڕۆژھەڵاتی خان یونس لە ماوەیەكی زۆر كورتدا بە ناردنی نامە بەر لە ئەنجامدانی ھێرشەكە، مەترسی لەسەر ژیانی خەڵك زیاد دەكات.

ڕاشیگەیاند كە تەنھا لە ڕۆژێکدا لەم هەفتەیەدا 150 ھەزار كەس لە خان یونس باشووری كەرتی غەززە، ئاوارەبوون.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵو، سوپای ئیسرائیل فەرمانی بە فەڵەستینییەكانی دانیشتووی گەڕەكەكانی ڕۆژھەڵاتی شاری خان یونس كردووە كە بەپەلە ماڵوحاڵی خۆیان بەجێبھێڵن و ڕوو لە ناوچەكانی مەواسی ڕۆژئاوای شارەكە بكەن.