بەمووشەک هێرشکرایه سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق

عیراق

25/07/2024‌ 1913 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ی تەمموزی 2024)، بنکەی عەین ئەسەد، لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، کراوەتە ئامانج.

 ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ چوار مووشەک دەوروبەری بنکەی عەین ئەسەدیان کردە ئامانج".

 تا ئێستا نازانرێت هێرشەکە زیانی مرۆیی و  ماددی هەبووە یان نا.

 بۆردومانەکە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمەریکا ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە.