فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا گرووپە چەکدارەکانیان لەسوریا بۆردومان کرد

جیهان

26/07/2024‌ 914 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شەوی ڕابڕدوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی سەر بەئێرانیان لەسنووری دێرەزوور لەسوریا بۆردومان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەم بۆردوومانە دوای هێرشێکی مووشەکی چەکدارەکان بوو بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لەسنووری دێرەزوور.

پێشتریش شەوی ڕابردوو لەعێراق بە چوار مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لەڕۆژئاوای عێراق.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە لەدواین کۆبوونەوەی ئەمنی نێوان ئەمەریکا و عێراق باسی وادەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەکراوە.