نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەڕەنسا دەکات

کوردستان

26/07/2024‌ 430 جار خوێندراوه‌ته‌وه


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات لە پاریس. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، " نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ،‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌ ئه‌ليزێى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى فه‌ره‌نسا، به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات."
 
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئاهەنگی دەستپێکی 33مین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بەڕێوەبچێت. بەگوێرەی رێکخەرانی ئەو رێوڕەسمەش، چاوەڕێ دەکرێت، لانیکەم 120 شا، سەرۆک وڵات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان ئامادە بن.