بەڕێوەبەری FBI گومانی هەیە فیشەک بەر گوێی ترەمپ کەوتبێت

جیهان

26/07/2024‌ 891 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەڕێوەبەری FBI رایگەیاندووە کە گومانی هەیە لەسەر ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە میانی هەوڵێکی تیرۆرکردن لە گردبوونەوەیەکی سیاسیی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، فیشەکی بەرکەوتبێت.

کریستوفر ڕای بەڕێوەبەری "ئێف بی ئای" لە شاری باتلەر لە کورتە لێدوانێکدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا وتویەتی:" سەبارەت بە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هەندێک پرسیار هەیە کە ئایا فیشەکێک بەر گوێی کەوتووە، یان ئەوە پارچە بووە."

هەروەک وتویەتی: ئێستا نازانم ئەوەی بەر گوێی ترەمپ کەوتووە فیشەک بووە یان پەڵاسی فیشەک بووە،  لە شوێنێکی دیکە کەوتووە یان نا، واتە دەسەڵاتداران ئەو فیشەکەیان نەدۆزیوەتەوە کەگوایە بەر گوێی ترەمپ کەوتووە.

ڕای گومانی لە ڕووداوەکە و هەوڵی تیرۆرکردنەکە نەبوو , بەڵام باسی لەوەشکردووە کە زانیاریی تەواوی لەسەر وردەکاریی هەوڵی تیرۆرکردنە و ئاڕاستەکردنی فیشەک بۆسەری ترەمپ نییە.

کروکس تەمەن 20 ساڵ لە کاتی تەقەکردنەکەدا، کۆری کۆمپێراتۆری تەمەن 50 ساڵی پیاوای ئاگرکوژێەوەی کوشت و دوو کەسی دیکەی بریندار کرد کە لەنێویاندا ترەمپ .
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی