تەقینەوەیەك لەخۆردا رەنگە شەپۆلەكانی رادیۆ و پەیوەندییەكان ببڕێت

جیهان

26/07/2024‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانووس و بەرگەهەوای ئەمریكا هۆشدارییەكی بڵاوكردەوە تەقینەوەیەك لەخۆردا دەتوانێت كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبا دابنێت لەگەڵ ئەگەری پچڕانی شەپۆلەكانی ڕادیۆ و پەیوەندییەكانی فڕۆكەوانی و كارەكانی مانگە دەستكردەكان كاتێك كاریگەری تەقینەوەكە دەگاتە زەوی تا ئەمڕۆ هەینی.

شارەزایان هۆشدارییان داوە كە زەوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زریانی خۆری توندتر لە ماوەی ساڵی داهاتوودا.

دكتۆر جۆناسان ماكدۆڤڵ، زانای فیزیای ئەستێرەیی سەنتەری سمیسۆنیان لە مانگی ئایاردا بە ماڵپەڕی دەیلی مەیلی گوتووە، خۆر هێشتا نەگەیشتووەتە بەهێزترین ئاستی وزەی خۆی، بەڵكو چالاكترین خاڵە لە خولی دووبارەبوونەوەی خۆیدا.

ماكدۆڤڵ ڕوونیكردەوە "دەتوانین لە ماوەی یەك دوو ساڵی داهاتوودا ڕووبەڕووی زریانی زۆر گەورەتر ببینەوە."