عێراق لە هاوردەكردنی مریشكدا پلەی نۆیەمی گرتووە

عیراق

26/07/2024‌ 192 جار خوێندراوه‌ته‌وه



عێراق وەك گەورەترین هاوردەكاری گۆشتی مریشك لە جیهاندا پلەی نۆیەمی بەدەستهێناوە.

لە كاتێكدا وڵاتانی بەرازیل و ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا لە پلەی یەكەمدا بوون وەك گەورەترین هەناردەكاری گۆشتی مریشك بۆ ساڵی ڕابردووی 2023، بە ڕیزبەندی 4 ملیۆن تۆن.

  چین و ئەڵمانیا و فەرەنسا لە ڕیزبەندی سێ وڵاتی گەورەترین هاوردەكردنی گۆشتی مریشك لە جیهاندا بوون.

هەروەها عێراق بە بەهای 808 ملیۆن دۆلار گۆشتی پەلەوەری هاوردە كردووە لە جیهاندا ‌وپلەی نۆیەمی جیهانە.

هەروەها میسر لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشكە بە 1 ملیۆن و 850 هەزار تۆن و دواتیش  سعودیە و ئوردن و عێراق و عومان بە بڕی كەمتر دێن.

لە هەمان كاتدا ژمارەی مریشك لە جیهاندا لە ساڵی 2023 دەگاتە زیاتر لە 34 ملیار مریشك، بە ڕێژەی 4 مریشك بۆ هەر كەسێك، بەپێی ئەوەی دامەزراوەی ئاژەڵی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمەش زیادیكردووە لە چاو ساڵی پێشتر بە چوار ملیار مریشك .

هەروەها پیشەسازی مریشك لە ئاستی جیهانیدا گرنگییەكی زۆری ئابووری هەیە، چونكە بەرهەمهێنانی پەلەوەر وەبەرهێنانێكی جێگیرە كە پرۆتینی ئاژەڵی كوالیتی بەرز بە نرخێكی گونجاو و هەلی كار و داهات بۆ خاوەن كێڵگە بچووكەكان دابین دەكات.

پیشەسازی پەلەوەر ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە دڵنیابوون لە ئاسایشی خۆراكی جیهانی و دابینكردنی خواستی بەكاربەران بۆ بەرهەمە خۆراكییە كوالیتی بەرزەكان.