تورکیا بۆردومانی شارباژێڕو چۆمانی کرد

کوردستان

26/07/2024‌ 1306 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سوپای تورکیا بۆردوومانی سنوری ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان و گوندی گەڵاڵەی لە قەزای ماوەت کرد.

کامەران عوسمان لەڕێکخراوی سی پی تی دەڵێت، لەکاتژمێر ١٠:٥٧ خولەکی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی شاخی کۆخەیان کرد لە نزیک چیای شێخ ناسڕ لە ناحیەی قەسرێ لەسنوری قەزای چۆمان.

دەشڵێت، بۆردوومانەکەی سنوری قەسرێ، زۆر نزیک بووە لە ناحیەی قەسرێ، بەشێوەیەک کە تەواوی دانیشتووانی ناحیەکە هەستیان بە بۆردوومانەکە کردووە. لەماوەی یەک مانگدا، ئەمە دووەمین جارە کە دەووروبەری چیای شێخ ناسڕ بۆردووماندەکرێت.

کامەران عوسمان ڕونیکردەوە، هەر لە هەمانکاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەیان کرد لە سنوری قەزای ماوەت.

هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی بۆردوومانەکانی ئەمشەو.