شارپرێس:
به‌گوێره‌ى نوێترین ئاماره‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، لەهەر کاتژمێرێکدا، حەوت خێزان هەڵدەوەشێنەوە، ته‌نها له‌مانگێكیشدا زیاتر له‌چوار هه‌زارو 500 حاڵه‌تى جیابونه‌وه تۆماركراون.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هێنانه پێشه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌مواری یاسای باری كه‌سیی له‌په‌رله‌مانی عێراق، كه ڕه‌خنه‌ی توندی شه‌قامی به‌دوای خۆیداهێناو په‌رله‌مانی ناچاركرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواره یاسایه له‌كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ى ڕابردویدا لابدات‌و ده‌وترێت ئه‌و هه‌مواره، شیرازه‌ی خێزان تێكده‌دات‌و ڕه‌وایه‌تیی به‌شودانی کچانی منداڵ ده‌دات، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریش ئامارێكی له‌باره‌ی ژماره‌ی گرێبه‌سته‌كانی هاوسه‌رگیریى‌و جیابونه‌وه له‌عێراق ئاشكراكردوه‌و چاودێرانیش ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ئاماره له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی عێراقی، به‌تۆقێنه‌ر ناوده‌به‌ن.
له‌نوێترین ئه‌و ئاماره‌ى ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاشكرایكردوه، ته‌نها له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا كۆی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیریى له 15 پارێزگای عێراق، جگه له‌هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یان 23 هه‌زارو 324 حاڵه‌ت بوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زارو 168یان له‌دادگا ئه‌نجامدراون‌و ڕێژه‌یان به‌راورد به‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا تۆماركراون، ده‌گاته 90.75%و هاوكات دوو هه‌زارو 156 حاڵه‌تیش له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا تۆماركراون‌و دواتر له‌دادگا په‌سه‌ندكراون، ڕێژه‌یان به‌راورد به‌هاوسه‌رگیریه‌كانی ناو دادگا ده‌گاته 9.25%.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، له‌هه‌مان مانگی ئه‌مساڵدا واته حوزه‌یران (مانگى شه‌ش)، كۆی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی جیابونه‌ته‌وه، ژماره‌یان چوار هه‌زارو 779 حاڵه‌ت بوه، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زارو 251یان به‌بڕیاری دادوه‌ر جیابونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا سێ هه‌زارو 528 حاڵه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا جیابونه‌ته‌وه، دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه په‌سه‌ندكراون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ش، جیابونه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا نزیكه له‌وه‌ی دوو ئه‌وه‌ندی جیابونه‌وه بێت به‌فه‌رمانی دادوه‌رو ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 64.55%، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی به‌فه‌رمانی دادوه‌ری جیابونه‌ته‌وه، ڕێژه‌یان بریتیه له 35.45%.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شكراوه، زۆرترین رێژه‌ی هاوسه‌رگیریى‌و جیابونه‌وه له‌شاری به‌غداو به‌دیاریكراویش له‌دادگای ڕەسافه تۆماركراون دوای ئه‌ویش پله‌ی دوه‌م به‌ر دادگای كه‌رخی هه‌مان پارێزگا ده‌كه‌وێت‌و به‌راورد به‌هه‌مان مانگی ساڵانی پێشوو، ڕێژه‌ی جیابونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر به‌رزبوه‌ته‌وه.