دوو فڕۆكه‌ى توركیا بۆردومانى سنورى سلێمانیان كرد

کوردستان

27/07/2024‌ 11461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، دوو فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى توركیا سنورى قه‌زاى ماوه‌تیان له‌نزیك پارێزگاى سلێمانى بۆردومانكردو له‌شه‌وى ڕابردوشه‌وه‌ تائێستا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ كۆنترۆڵنه‌كراوه‌.


کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو بۆردومانی گوندی گەڵاڵە لەسنوری قەزای ماوەت كراو بەو هۆیەوە ئاگركەوتوەتەوە، ئاگرەكە تائێستا كۆنتڕۆڵنەكراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی‌و خەڵكی گوندەكە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنین‌و ڕوداوەكەش هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دره‌نگانى شەوی ڕابردوو دوو فڕۆکەى شه‌ڕكه‌رى تورکیا هاتونه‌ته‌ ئاسمانى پارێزگاى سلێمانى‌و بەچڕی ده‌ستیان به‌بۆردومانى گوندی  گەڵاڵە لەسنورى شارباژێر کردوه‌، وه‌كو قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌ت ئاشكرایكردوه‌، بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە زیانێکى زۆر بەڕەزو باخى هاوڵاتیان گەیشتوە.