دارایى عێراق به‌نوسراوێك دارایى هه‌رێم ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان

27/07/2024‌ 5950 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دارایی حكومه‌تى عێراق، جیاوازییەکانى لیستى میلاکاتى وەزارەتەکانى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى حكومه‌تى هەرێم کرد، به‌گوێره‌ى ئه‌و نوسراوه‌ش، دەردەکەوێت هەندێک لەوەزارەتەکان موچەخۆریان زیادیکردوەو هەندکێشیان کەمیكردوه‌.


له‌نوسراوەکەى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقدا كه‌ ئاراسته‌ى دارایی هه‌رێمى كردوه‌، وەزارەتەکانى پێشمەرگە، ناوخۆ، خوێندنى باڵاو تەندروستى، زۆرترین ژمارەى میلاکاتیان زیادبوەو بەتەنها لەوەزارەتى پێشمەرگە 23 هەزارو 790 ناو زیادیکردوەو کۆى گشتیى سەرجەم وەزارەت‌و دەستەکانیش 35 هەزارو 334 موچەخۆر بۆ میلاکاتیان زیادبوە.

هه‌ر له‌و نوسراوەى دارایی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وەزارەتەکانى (پەروەردە، کارەبا، کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانى ئاو، ڕۆشنبیریى‌و گواستنەوەو گەیاندن) لەڕیزبەندى سەرەوەى ئەو وەزارەتانەن کە میلاکاتیان کەمیکردوەو تەنها لەوەزارەتى پەروەردە چوار هەزارو 316 کەس کەمیکردوە.

ئه‌و جیاوازیانه‌ى دارایی عێراق ئاماژه‌ى پێكردون‌و دارایی هه‌رێمیان لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

وەزارەتى پێشمەرگە 23 هه‌زارو 790 کەس زیادیکردوە

وەزارەتى ناوخۆ هه‌زارو 882 کەس زیادیکردوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا 846 کەس زیادیکردوە

وەزارەتى تەندروستى 385 کەس زیادیکردوە

وەزارەتى پەروەردە چوار هه‌زارو 316 کەس کەمیکردوە

وەزارەتى کارەبا 417 کەس کەمیکردوە

وەزارەتى کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانى ئاو 414 کەس کەمیکردوە

وەزارەتى ڕۆشنبیریى 367 کەس کەمیکردوە

وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن 314 کەس کەمیکردوە