ئیسرائیل: ته‌رمى محه‌مه‌د سینوارمان دۆزیه‌وه‌

جیهان

07/06/2025‌ 2427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەی تەرمێکیان دۆزیوەتەوە، گوماندەکەن تەرمی محەممەد سینوار فەرماندەی باڵای بزوتنەوەی حەماس بێت.


ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکردوە، تەرمەکە لەژێرزەمینی نەخۆشخانەی ئەوروپایی لەخان یونس دۆزراوەتەوە، پاشئەوەی نەخۆشخانەکە خاپورکراوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو تەرمەی گوماندەکرێت هی محەمەممەد سینواربێت، لەنێوان 10 تەرمی دیکەی کە چەکدارانی حەماس، لەژێرزەمینی ئەو نەخۆشخانەیە دۆزراونەتەوە، ڕادیۆکە ئاشکراشیدەکات، سوپای ئیسرائیل ئەو چەکدارانەی لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەدا کوشتوە کە لەنەخۆشخانەی ئەوروپاییدا کردویەتی.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، سوپای ئیسرائیل فەرماندەی بزوتنەوەی حەماس، محەممەد سینواری کوشتوە.