شارپرێس:
بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ندین تۆماری ده‌نگیی سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كان‌و لایه‌نه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان بۆ كڕینی ده‌نگی هاوڵاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌را ده‌نێته‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق، هیچ كه‌سێك سه‌ری به‌وه ناسوڕمێت، كاتێك ئه‌وه ده‌بیستێت، كه كڕین‌و فرۆشتن به‌ده‌نگه‌كان ده‌كرێت‌و لایه‌نه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و تۆقاندنه‌وه، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی هاوڵاتییان ده‌ده‌ن.
بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ندان تۆماری ده‌نگیی به‌رپرسانی گروپه چه‌كداره‌كان‌و كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ژمون، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نزیكترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م واقعه‌ن كه له‌عێراق هه‌یه، ئه‌م تۆمارانه‌ش له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان هه‌رایه‌كی سیاسی‌یان ناوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا تۆمارێكی ده‌نگیی سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به‌قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ناوی (حه‌یده‌ر فنجان) بڵاوبوه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردن له‌و چه‌كدارانه‌ی گروپه‌كه‌ی ده‌كات، كه تۆماری ده‌نگدانیان نوێنه‌كردوه‌ته‌وه.
فنجان به‌شوێنكه‌وتوانی گروپه‌كه‌ی ده‌ڵێت:"ته‌نها ماوه‌ی پێنج ڕۆژتان له‌به‌رده‌مه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانتان، داواش له‌سه‌ركرده‌ی یه‌كه چه‌كدارییه‌كان ده‌كات، پێویسته لیستی ناوی چه‌كداره‌كانیان هاوپێچی كۆپییه‌كی فۆڕمی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان‌و فۆڕمی خۆراك بكه‌ن‌و بیده‌نه ده‌ستیان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ تۆماری ده‌نگدانی نوێكردوه‌ته‌وه‌و كێ نوێی نه‌كردوه‌ته‌وه‌و مه‌رجێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كدارانیش ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی عه‌سائیب بده‌ن، ئه‌گینا له‌كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن‌و چیتر موچه‌یان پێناده‌ن".
له‌تۆمارێكی دیكه‌ی ده‌نگیشدا كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دزه‌ی پێكراوه، مامه‌ڵه‌كردن به‌ده‌نگه‌كان له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كانیش دەسەلمێنێت.
مامۆستایه‌كی زانكۆی فه‌راهیدیی ئه‌هلی، به‌ناوی ئه‌حمه‌د ماجید كه خاوه‌ندارێتیی ئه‌و زانكۆیه بۆ موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق‌و سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشنیازی كڕینی ده‌نگه‌كان به‌نمره‌ی زانستیی بۆ قوتابییان ده‌كات، ئه‌و مامۆستایه داوای ده‌نگی قوتابییان‌و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان بۆ مه‌نده‌لاوی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا له‌ڕوی دارایی‌و نمره‌ی زانستییه‌وه ئاسانكاریی بۆ قوتابیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و مامۆستایه داوای كارته‌كانی ده‌نگدانی قوتابیان‌و خانه‌واده‌كانیان ده‌كات‌و به‌ڵێنیان پێده‌دات، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان له‌بیر ناكرێت‌و ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌وتون ده‌ریانده‌چێنن‌و له‌قیستی خوێندنی زانكۆ‌و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ش هاوكارییان ده‌كه‌ن‌و ئاگاداریشیان ده‌كاته‌وه، نوسینگه‌ی مه‌نده‌لاوی له‌ناو زانكۆ پێشوازیی له‌داواكاری ئه‌و قوتابییانه ده‌كات، كه ده‌نگ به‌مه‌نده‌لاوی ده‌ده‌ن، بۆ وه‌رگرتنی كارته‌كانی ده‌نگدانیش له‌قوتابییان، كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دواتر، دیاریده‌كات.
