شارپرێس:
کەشناسی عێراق
پێشبینی دەکات لەڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی گەرما ڕوو لەتەواوی عێراق و هەرێمی
کوردستان بکات، چەند رێنماییەکیش بەهاوڵاتییان دەدات.
دەستەی کەشناسی
و بومەلەرزەزانی عێراق لەهۆشدارییەکدا دەڵێت، لەڕۆژی هەینییەوە شەپۆلی گەرماکە دەستپێدەکات و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دەگەنە بەرزترین ئاستی ئەم
شەپۆلە، لەناوەڕاستی ئەو هەفتەیەشەوە لەناوچەکانی باکور و ناوەڕاستی عێراق پلەکانی
گەرما ڕوو لەدابەزین دەکەن.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
-ناوچەکانی
باکور ( 44 تا 46 ) پلەی سیلیزی
-ناوچەکانی ناوەڕاست
(49 تا 50 ) پلەی سیلیزی
-ناوچەکانی
باشور (49 تا 52) پلەی سیلیزی
هاوکات،
کەشناسی عێراق ڕێنمایی بەهاولاتییان دەدات کە لەو ماوەیەدا بەتایبەت لەکاتەکانی
نیوەڕۆدا خۆیان بەدور بگرن لەبەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، هەروەها شلەمەنییەکان
زۆر بخۆنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەرەستانە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان جێنەهێڵن کە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەیان هەیە.
محەمەد سەردار