شارپرێس:
سەرکردەی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان ساڵح موسلیم بەنەخۆشی کۆچی دواییکرد.
بەپێی زانیارییەکان ساڵح موسلیم سەرکردەی سیاسی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە بەنەخۆشی کۆچی دواییکرد.
موسلیم بەنەخۆشی لەنەخۆشخانە لەشاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
ساڵح موسلیم ساڵی ١٩٥١ لەشاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووەو لەزانکۆی تەکنیکی لە ئەستەنبوڵ خوێندویەتی و خاوەنی پێنج منداڵە.
یەکێک بووە لەسەرکردە دیار و چالاکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.