ناتانیاهۆ: ئێران باجی قورسی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل دەدات

جیهان

15/06/2025‌ 1867 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە هەڕەشەی تووندی کرد کە ئێران "باجێکی قورس" دەدات لەبەرامبەر بە ئامانجگرتنی بە ئەنقەستی خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە سەردانی شارۆچکەی بات یامی کرد کە مووشەکی ئێرانی لێ کەوتووەتە خوارەوەو بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و 207 یش برینداربوون.

بنیامین ناتانیاهۆ وتی "ئێران باجێکی زۆر قورس دەدات بۆ کوشتنی بە ئەنقەستی خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ".

ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە، دەکەوتنە سەر شارەکانی ئیسرائیل، مووشەکەکانی ئێران هەڕەشەیە لەبوونی ئیسرائیل.
ئ.ه