ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ماددە تیشکدەرەکان لە ناوچەکە دەرده‌بڕێت، هاوکات ده‌شڵێت، شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستیی جیهانیش.
قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرایکرد، عێراق نیگه‌رانییه‌كی قووڵی هه‌یه لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ماددە تیشکدەرەکان له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ناوچەکە.
قاسم ئه‌عره‌جی هه‌روه‌ها وتویه‌تی، به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران كه دامه‌زراوه ئه‌تۆمی و سه‌ربازییه‌كان به ئامانج ده‌گرێت، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی تەندروستی و ژینگەیی لەسەر ئاستی جیهان دروست ده‌کات. هاوكات هۆشداریشی دا ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت، ناوچه‌كه ڕاده‌كێشێته ناو کارەساتێکی پێشبینینەکراو.
ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی، دوابه‌دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له و نائاسایی كرد و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشانه كرا.