بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە پۆستێکیدا دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا بچێتە نێو جەنگی ئێرانەوە، ئەوا دۆناڵد ترەمپ، "سەرجەم ئەو تریلیۆن دۆلارانە لەدەست دەدات، کە لە خەونەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی لەم ناوچەیە دەیبینێت، چونکە پلان بۆ ئەو مەبەستە دانراوە".
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق دەڵێت، "بنکە ئەمریکییەکان کە لە سەرانسەری ناوچەکەدان، دەبنە گۆڕەپانی راوکردنی مراوی".
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق رایگەیاندووە، "گەرووی هورمز و بابولمەندەب دادەخرێن و بەندەرەکانی نەوتی سەر دەریای سووریش کارەکانیان رادەگرن، باسی ئەو شۆکە چاوەڕوان نەکراوانەش ناکەم، کە رەنگە فڕۆکەکانیان لە ئاسماندا تووشی ببن".