شارپرێس:
بهیانى ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەتەواوی ئیسرائیل لێدراوهو ئێران موشەکێکی ئاڕاستەی حەیفا کردوە".
سوپاى ئیسرائیل ئاشكرایكردوه، "ڕوبەڕوی هێرشە موشەکییەکانی ئێران دەبینەوە".
لهلایهكى دیكهشهوه میدیاکانی ئیسرائیل دهڵێن، بهگوێرهى خەمڵاندنەکان نزیکەی 30 موشەکی ئێرانی بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون، دەنگی تەقینەوەش لەقودس بیستراوە.