قوتابخانه‌كانى ئیسرائیل داخران

جیهان

22/06/2025‌ 2270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بەپشتبەستن بەبەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی ڕایگەیاند، "تەلئەبیب بەتەواوی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەهێرشکردنەسەر ئێران کردوە"، ده‌شڵێت:"ترەمپ شەوی ڕابردوو، ناتانیاهۆی لەکاتی هێرشەکە ئاگادارکردوەتەوە".


به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان، دوای هێرشەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان ترەمپ‌و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕویداوە.

سوپای ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر سنوردارکردنی سەلامەتی گشتیی کردوه‌ته‌وه‌، ئەمەش لەدوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، هەروەها جه‌ختى لەسەر داخستنی قوتابخانەو شوێنە گشتییەکان جگە لەکەرتە سەرەکییەکان بۆ ماوەیەکی نادیار کردەوە.

بەرپرسانی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستیانکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆو نەتەنزو ئەسفەهانیان، بۆمبارانکردوە.