شارپرێس:
حکومەتی عێراق نیگەرانی خۆی لەهێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەردەبڕێتو ڕایدهگهیهنێت، "هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەترسییەکی جدی بۆسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات".
لەبەیاننامەیەکدا حکومەتی عێراق ڕایگەیاندوە، "نیگەرانین لەبەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لهلایهن ئهمریكاوه".
حكومهتى عێراق نوسیویهتى، "ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی مەترسییەکی جدی بۆسەر ئاسایشو ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو سەقامگیریی ناوچەکەش دەخاتە مەترسییەوە".
عێراق، داوای ڕێزگرتن لەسەروەری وڵاتانو بەئامانجنەگرتنی دامەزراوە گرنگەکانیان دەکات، بەتایبەت ئەوانەی لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدانو بۆمەبەستی ئاشتییانە بەکاردەهێنرێت.
جەختیشدەکاتەوە، "چارەسەری سەربازیی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگو دیپلۆماسی بێت، هەروەها بەردەوامبونی ئەوجۆره هێرشانە دەبێتەهۆی پەرەسەندنی مەترسیدارو کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکەو جیهانیش دەبێت".
حکومەتی عێراق، جهختیكردوهتهوه، "لەسۆنگەی هەستکردن بەبەرپرسیارییەتییەوە داوای دەستبەجێ کەمکردنەوەی گرژییەکانو دۆزینەوەی ڕێگەی دیالۆگ دەکهین، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەو هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو ڕێزگرتن لەیاسا نێودەوڵەتییەکان".
