عێراق داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەبەندەری جەیهانی تورکیا دەکات

عیراق

22/06/2025‌ 2197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەروی هورمز، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە هاوتا تورکییەکەی کرد پەلە بکرێت لەهەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.

فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبوڵ لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنەی کە لە ئەنجامی شەڕی دژی ئێران و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانیەوە هاتۆتە ئاراوە، پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش بۆ سنووردارکردنی فراوانبوونی ململانێکان و پێویستی پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە و پێشگرتن لە پەرەسەندنی زیاتر کردەوە.
ئ.ه