لەعێراقەوە کۆبونەوەیەکی گرنگ لەبارەی موچەی هەرێم بەڕێوەدەچێت

عیراق

22/06/2025‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد، لەئێستادا هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی ئەو پرسەوە لەکۆبونەوەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەئێستادا لەشاری بەغدا کۆبونەوەی هەرچوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە تەوەرەکان باسکردن دەبێت لە پرسی موچەی هەرێمی کوردستان و نامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

هەر پێی ئەو زانیارییانە، نامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەڕێگەی سەرۆککۆمارەوە دەخرێتە بەردەم ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا، نامەیەکی مەسرور بارزانی سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانی ڕادەستی سەرۆک کۆمار کرد.

محەمەد سەردار