ئەمریکا 500 کارمەندی لەعێراق کشاندەوە

عیراق

22/06/2025‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوی گرژییەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ و دوێنێ ژمارەیەکی دیکەی دیپلۆماتکار و کارمەند و هاوڵاتی ئەمریکی عێراق و هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشت، میدیاییەکی ئەمریکیش دەڵێت، ئەمڕۆ 500 کارمەندی ئەمریکی عێراقیان بەجێهێشتوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای زیادبونی گرژییەکان لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە 12ی ئەم مانگەوە کشانەوەی دیپلۆماتکار و کارمەندانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەیان لەبەغدا و هەولێر دەستیپێکرد، ڕۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگەش ژمارەیەکی دیکەیان عێراقیان بەجێهێشت ".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا باسی لەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی دەیانەوێت لەڕێگەی وشکانییەوە بچنە تورکیا و کوێت، دەبێت پێشوەخت زانیارییە تایبەتییەکانیان بۆ باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ئەنقەرە و کوێت بنێرن.

ئەوەشیخستەڕوو، بەشێوەیەکی کاتی هەمو خزمەتگوزارییە ئاساییەکانی ڤیزەیان راگرتوە و تەنها خزمەتگوزاریی پێشکەش هاوڵاتییانى ئەمەریکى دەکەن.

هاوکات، کەناڵی CNN بڵاویکردەوە، تەنها لەئەمڕۆ زیاتر لە 500 کارمەندی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبەغدا و هەولێر عێراقیان بەجێهێشتوە.