شارپرێس:
دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا
لەقەتەڕ، لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عێراق، کوێت و بەحرێنیش زەنگی
ئاگادارکردنەوە لێدرا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە و پێدەچێت لەلایەن ئێرانەوە هێرشی موشەکی کرابێتەسەر ئەو بنکانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند موشەکێک بنکەی سەربازی ئەمریکی "العدید"ی لە قەتەڕ بۆدرومان کرد، بەشێکی زۆری ئەو موشەکانەش لەئاسمانی وڵاتەکە تەقێنرانەوە.
محەمەد سەردار