دوو وڵاتی دیکەش ئاسمانیان بەتەواوەتی داخست

عیراق

23/06/2025‌ 1187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپڕیس:

بەهۆی ‌هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە، دوای قەتەڕ، هەریەک لە وڵاتانی عێراق و بەحرێنیش ئاسمانی وڵاتەکانیان لە بەتەواوەتی داخست.

مەیسەم ئەلسافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، تەواوی ئاسمانی عێراق بە ناوچەکانی باشوریشەوە بەڕوی گەشتە ئاسمانییەکان داخراوە.

هاوکات،حکومەتی بەحرێن بڕیاریدا ۆ ماوەیەکی کاتی ئاسمانی وڵاتەکەی دابخرێت، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکان لەبارەی زیادبونی گرژییەکانی ناوچەکە.