شارپرێس:
درهنگانى شهوى ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال نوسیویهتى، ئیسرائیلو ئێران لەیەککاتدا داوای ئاشتییان کردوە، ئێستا کاتی ئاشتییەو جیهانو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست براوەی ڕاستەقینەی ئاگربەستی نێوان ئێرانو ئیسرائیلن، بهڵام مۆساد ههڵمهتێكى لهناوخۆى ئێران دهستپێكردوه.
بهگوێرهى میدیاى ئهمریكى، مۆساد لەڕێگەی تۆماری دەنگییەوە فەرماندەکانی ئێران دەترسێنێتو پێیانڕادەگەیەنێت؛ خۆتانو خانەوادەکانیشتان بەئامانجدەگرین ئەگەر بێبەریبونی خۆتان لەحکومەتی ئێران ڕانەگەیەنن.
واشنتۆن پۆست تۆمارێکی دەنگیی بڵاوکردوەتەوە، تیایدا بریکارێکی هەواڵگری ئیسرائیل پەیوەندیی بەفەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانەوە دەکاتو بەزمانی فارسی ئاگاداریكردوهتهوه، "لەئێستادا پێتدەڵێم؛ 12 کاتژمێرت هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژنو منداڵەکەتدا ئێران بهجێبهێڵیت، ئەگەرنا تۆ لەلیستەکەماندایت".
لەتۆمارە دەنگییەکەدا، بریکارەکە ئیسرائیل بەفەرماندەکەی ئێران دەڵێت؛ "ئێمە نزیکترین لێتەوە تا خوێنەبەری گەروتو ئەمە با لەمێشکتدا بێت، خوای گەورە پاداشتت بداتەوە".
بریکارەکەی مۆساد داوا لەفەرماندە باڵاکە دەکات گرتەیەکی ڤیدیۆیی بکاتو تێیدا بێبەریبونی خۆی لەحکومەتی ئێران ڕابگەیەنێتو لەڕێگەی تێلێگرامەوە بۆیانی بینێرێت.
ڕۆژنامە ئهمریكیهكه باسى لهوهشكردوه، ئەوکارەی مۆساد بەرامبەر بەزیاتر لە 20 بەرپرسی باڵای سەربازیی، ئەمنیو ئەتۆمی ئێران کراوە.
ههروهك لهبهشێكى دیكهى ههواڵهكهیدا واشنتۆن پۆست دهڵێت:"هەندێک لەپەیوەندییەکان ڕاستەوخۆ بۆ خودی تاکەکان بوە، هەندێکیان بۆ هاوسەرەکانیان یاخود بەجێهێشتنی یاداشتی هەڕەشە لەماڵەکانیاندا بوە".
