شارپرێس:
وتەبێژی سوپای عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند شوێنو بنکەیەکی سەربازی عێراقیان کردە ئامانج، دهشڵێت:"هێرشەکە زیانی بەچەند سیستمێکی ڕادار گەیاندوە لەچەند بنکەیەکدا".
لەڕاگەیەنراوێک حکومەتی عێراق زانیاریى ئاشكراكردوهو دهڵێت:"لەهێرشێکی ترسنۆکانەدا لەکاتژمێر (2:15 بۆ 3:45) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوکی خۆکوژی ژمارهیەک شوێنو بنکەی سەربازی عێراقیان کردە ئامانج کە زیانێکی بەرچاوی بەسیستمەکانی ڕادار لەکەمپی تاجی لەباکوری بەغداو بنکەی ئیمام عەلی لەپارێزگای زیقار گەیاندوە بەبێئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە".
لهو ڕاگهیهنراوهدا حكومهتى عێراق ڕونیكردوهتهوه، "هێزە عێراقییەکان توانییان هەوڵی هێرشەکانی دیکە بۆ سەر چوار شوێنی جیاواز بەرپەرچبدەنەوە، لەنێویاندا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە هەوڵی بەئامانجگرتنی ئەو شوێنانەیان دەدا".
جەختیشدەکاتەوە، سەرجەم شوێنە ئامانجدارەکان شوێنی سەربازینو پەیوەستن بەهێزە ئەمنییەکانی عێراقەوەو لەلایەن کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.
حکومەتی عێراق دەشڵێت:"ئەم کردەوە تاوانکارییە بێ سزا ناڕۆنو هێزە چەکدارەکان وەک قەڵغانێکی داگیرنەکراوی عێراق دەمێننەوە بۆ بەرگریکردن لەگەلەکەمانو خاکەکەمانو سەروەریمان".
سهربارى ئهو ڕاگهیهنراوهى حكومهتى عێراق، چهند زانیارییهك ئاشكرایدهكهن، سەربازگەی عەین ئەسەد لەئەنبار، سەربازگەی تاجی لەبەغدا، سەربازگەی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، سەربازگەی ئیمام عەلی لەناسریەو بەلەد لەسەڵاحەدین کراونەتە ئامانج.
