عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە

عیراق

24/06/2025‌ 208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس؛

بەهۆی کەمبونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا لەسبەینێوە دەست بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بکرێت و گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بکرێنەوە.


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەژێر چاودێری رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوە لەسبەی چوارشەممەوە بەچەند قۆناغێک سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لەعێراق ئاسایی دەکرێنەوە، سەرەتاش گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەسڕە دەستپێدەکەنەوە، دواتر لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، لەماوەی 12 ڕۆژی ڕابردودا و بەتایبەت دوای زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، توانرا زیاتر لە 90 گەشتی ئاسمانی لەفڕۆکەخانەی بەسرەوە ئەنجام بدرێت و 24 هەزار و 900 هاوڵاتی عێراقی بگەڕێنرێتەوە عێراق، کە بۆ گەشتکردن ڕویان لەدەرەوە کردبوو.

محەمەد سەردار