شارپرێس:
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم کۆدەبێتەوەو پرسی موچە تاووتوێدەکات، بڕیاریشوایه، له‌دوای کۆبونەوەکە، مەسرور بارزانی هەڵوێستی حکومەت لەبارەی موچەوه ئاشكرابكات.
به‌گوێره‌ى کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، كۆبونه‌وه‌كه کاتژمێر 10ى سه‌ر له‌به‌یانى دەستپێدەکات‌و تاوەکو کاتژمێر 12 كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی دێت، هه‌ر به‌دوا به‌دواى كۆبونه‌وه‌كه، مەسرور بارزانی كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامده‌دات‌و هەڵوێستی حکومەت لەبارەی کێشەکانی موچەو چارەسەرکردنی ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌ت، بابه‌تى موچه ئه‌وله‌ویه‌تى پێدراوه‌و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌درێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شارپرێس زانیاریى گرنگى ئاشكراكردبوو ڕایگه‌یاند، "ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌و داوا لەوەزیری دارایی كراوە ڕاپۆرتێكی ورد لەسەر خەرجی‌و داهاتی مانگانەی وەزارەتەكان ئامادەبكات‌و لەكۆبونەوەكه‌دا بخرێتەڕوو".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، چەندین بژاردە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 5و 6 تاووتوێكراوە، لەوانە دابینكردنی موچەیەك لەداهاتی كۆكراوەی ناوخۆ، ھەروەھا خەرجکردنی ئەو 430 ملیارەی بەغدا بۆ موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ناردی‌و ھەرێم موچەکەی دابەشنەکرد، ڕاستەوخۆ بۆ موچە تەرخانبکرێت.
