شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئاژانسی میزان کە سەر بەدەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، سێ هاوڵاتى كورد كه دوانیان خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵات‌و ئه‌وى دیكه‌شیان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه، له‌سێداره‌دراون، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه په‌یوه‌ندییان به‌مۆسادى ئیسرائیله‌وه هه‌بوه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردوه، هەریەک لە(ئیدریس عالی، ئازاد شوجاعی‌و ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ) بەتۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ مۆسادى ئیسرائیل‌و گواستنەوەی کەلوپەلی سه‌ربازیى بۆ ناو ئێران، لەبەندیخانەی ورمێ لەسێدارەدراون.
ئه‌گه‌رچى نازانرێت به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یان دوێنێ سێشه‌ممه له‌سێداره‌دراون، به‌ڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایانکردوە، ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ" خەڵکی هەرێمی کوردستان بوه‌و دوو کەسەکەی دیکەش خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردوه، ئەو سێ کەسە ساڵی 2024 بەتۆمەتی سیخوڕی‌و هاوکاریکردنی مۆسادى ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی ئەو چەک‌و کەلوپەلانەی بۆ تیرۆرکردنی (موحسین فەخریزادە) بەکارهاتبون، دەستبەسەرکرابون.
موحسین فەخریزادە جێگری پێشوی وەزیری بەرگریی ئێران‌و یەکێک لەبەرپرسانی سەرەکیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بوو، ساڵی 2020 لەیەکێک لەشەقامەکانی شاری تاران، كوژرا.
