شارپرێس:
میدیاى فه‌رمى یه‌كێتیى له‌زارى به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌منیى سلێمانیه‌وه ئاشكرایكردوه، پیلانی تەقەكردن لەناو خۆپیشاندانی مامۆستایان‌و شێواندنی دۆخی سلێمانی شكستی پێهێنراوه، ده‌شڵێت:"لایەنێك بەپیلان دەیویست لەناو خۆپیشاندەراندا تەقە بكات".
میدیاى فه‌رمیى یه‌كێتیى نوسیویه‌تى، "پیلانێک هەبوو لەناو خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان لەسلێمانی تەقە بکرێت‌و پشێوی دروستبکرێت‌و دۆخی ئەمنیی سلێمانی تێکبدرێت".
سەرچاوەکە دەڵێت:"ئەمکارە هیچ پەیوەندیی بەمامۆستایانەوە نەبوەو نییە، بەڵکو لایەنێک بەبەرنامە ویستویەتی ئەنجامی بدات".
ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی ژمارەیەک لەمامۆستایانی ناڕازیی بەنیازبون بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەنەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، لەسلێمانی خۆپێشاندانێک ڕێکبخەن.
دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانیش ڕێگه‌یان لەبەڕێوەچونی خۆپیشاندانەکە گرت‌و ژمارەیەک مامۆستا‌و ڕۆژنامەنوسیشیان دەستبەسەرکرد، بەڵام دواتر ڕایانگەیاند، سەرجەم دەستبەسەرکراوان بەخێرایی ئازادکراون.
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە، "دوای دڵنیابونه‌وه له‌زانیارییه‌کان‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییی هاوڵاتیاندا، هێزه ئه‌منییه‌کانمان ڕاسپارد که له‌به‌ر دۆخی ئارامی سلێمانی، به‌هیچ جۆرێک ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجامنه‌درێت تا چی تر مامۆستایان نه‌بنه قوربانیی دۆخی خراپی سیاسی له‌هه‌رێمی کوردستان".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ده‌ستگیرکردنی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوه که ئه‌وان سوربون له‌سه‌رئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که ئه‌نجامبده‌ن بێ‌ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ئاگاداری ئه‌و به‌رنامه‌و پیلانه‌بن که دژی ئه‌وان‌و ئارامی شاری سلێمانی داڕ‌ێژرابوو".
پێشتریش لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیانی ئاگادارکردبوەوە، بەهۆی بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە، ئێستا کاتێکی گونجاو نییه بۆ خۆپێشاندان‌و هۆشدارییشیدابوو، ڕێگه بەبەڕێوەچونی خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت لەسلێمانی نادەن.
