عێراق 12 هەزار ئایپاد بە دیاریی دەداتە ئوردن

عیراق

26/06/2025‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی پلاندانانى عێراق رایگەیاند، تابلێتەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان فۆرمات کراون و بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران بەسەر وەزارەتەکاندا دابەشکراون.
 
ڕۆژی چوارشەممە عەبدولزەهرە هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، ئەو تابلێتانەی لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوواندا بەکارهێنران، بەتەواوی فۆرماتکراون و داتاکانیان سڕاونەتەوە، دواتر بەسەر وەزارەتەکاندا دابەشکراون بۆ ئەوەی لە بواری ئامارەکانی گەشەپێداندا سوودیان لێوەربگیرێت.
 
رائید مالیکى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق نووسراوێکى ئەنجومەنى وەزیرانى بڵاوکردەوە لەبارەى بەخشینى 12 هەزار تابلێت بە ئوردن. 
 
عەبدولزەهرە هنداوى پشتڕاستیکردەوە، کە تابلێتەکانی سەرژمێری دراونەتە ئوردن، بەڵام سەرجەم داتاکانیان سڕیوەتەوە. وتیشی: "ئەوانەی دراونەتە ئوردن، 5٪ـی تابلێتەکان پێکدەهێنن."

 

ڕێژەن