شارپرێس:
بڕیاروایه ئەمڕۆ شاندێکى باڵای حکومەتى عێراق سەردانى هەولێر
بکات، پرسی موچەو هەناردەکردنەوەی نەوت، تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەکانیان ده‌بێت لەگەڵ
بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، شاندەکەی عێراقیش لەچوار کەس پێکدێت، کە دوانیان کورد‌و پارتین.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌غداوه بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، وەفدەکەی
عێراق بریتین له‌یەکێک لەجێگرەکانی سەرۆك وەزیران به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه فوئاد حوسێن
سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، نوێنەرێکی وەزارەتی نەوتیش له‌وه‌فده‌كه‌دایه كه ئەگەرى زۆرە
جێگری وەزیرى نه‌وت بێت، له‌گه‌ڵ نوێنەرێکی كۆمپانیاى سۆمۆ کە پێدەچێت جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکە بێت کە ئەویش کوردە، له‌گه‌ڵ نوێنەرێکی چاودێرى دارایی عیراق.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، شاندەکە
بەڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات‌و
ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى ڕێكه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم پێدراوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه بۆ شارپرێس، "یەکێک لەتەوەرەکانى
کۆبونەوەى شانده‌كه‌ى به‌غدا، پرسی دوبارە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستانە،
بەشێوەیەک کە شاندەکە بڕیارى کۆتای‌یان لایەو دەتوانن ڕێککەوتنى له‌سه‌ر بکەن له‌گه‌ڵ
پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
هاتنى شانده‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم، لەکاتێکدایە، دوێنێ
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،
شاندێکی باڵا لەعێراقەوە دێتە هەرێم کە بڕیاریان بەدەستەو ئومێد دەکەن، لەدوو ڕۆژى
داهاتودا پرسی موچە چارەسەربکرێت.
