شارپرێس:
دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەناوخۆی ئێران سەرقاڵی شەرێکی گەورەی دەرونییەو تیمەکانی مۆساد لەچەند لایەکەوە دەیانەوێت کاریگەریی لەسەر ئیرانیەکان لەسەر چەند ئاستێک دابنێن.
بهگوێرهى ئەو زانیاریانەی سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوهتەوە، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی ناسراو بەمۆساد لەدوای ڕاگرتنی شەڕەوە لەگەڵ ئێران، دەستیکردوە بەدروستکردنی دڵەڕاوکێو شەڕێکی گەورەی دەرونی لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسدارانو دەزگای هەواڵگری ئێرانو سەرکردە سەربازییەکانی سوپاى ئەو وڵاتە دەستپێکردوە.
لەلایەكی دیكهشهوه لەڕێگەی بەڵێنی پێدانی پارەیەکی زۆرەوە، دەیەوێت هاوڵاتیانی ئێران بکاتە بەشێک لەکارە هەواڵگریەکانیو زانیاریی زیاتر لەبارەی دۆخی ناوخۆی ئێرانەوە کۆبکاتەوە.
بەشێک لەمیدیا جیهانییەکان باس لەوەدەکەن، مۆساد لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی یان نامەوە، پەیوەندیی بەبەرپرسانی سوپای پاسدارانو سوپاو دەزگای هەواڵگرییەوە دەکاتو پێیان دەڵێت، ئەوانیش بەشێکن لەداواکراوو بەئامانجگیراوەکانی داهاتوی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلو قوتاریان نابێت لەدەست مۆساد مەگەر بەوازهێنانیان لەڕیزەکانی سوپاو ئەرتەش.
بۆیە داوایان لێدەکەن لەئەرکەکەیان بکشێنەوەو وازبهێنن بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان، سەرچاوەکانی هەواڵیش باس لەوەدەکەن، ئەمکارەی مۆساد مقۆمقۆیەکی گەورەى لەناو بەرپرسانی باڵای ئێراندا دروستکردوە.
لەلایەکی دیكهوه سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن، بەهەمانشێوەی بەرپرسانی باڵای سەربازیی، مۆساد پەیوەندیی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی ئێرانی ئەنجامداوەو لەڕێگەی بەستەرێکی ئەلیکترۆنییەوە داوای زانیاریی لەبارەی بارودۆخی ئێرانو پێگە ئەتۆمیو موشەکیەکانو سەربازگە نزیکەکانی نێو شارەکانی لێکردونو داوای لێکردون هەر زانیارییەکیان لەبارەی پرۆسەی ئەتۆمییەکانی ئێران هەیە لەڕێگەی ئەو فۆرمەوە زانیاریەکان بنێرنەوە بۆ مۆسادو لەبەرامبەردا لەڕێگەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە پاداشتێکی گەورەیان دەکات کەباس لەدەیان ملیۆن دۆلار دەکرێت.
