هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە بۆ موچە بەڕێدەکات

کوردستان

26/06/2025‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک پێش ئێستا شاندێکی تەکنیکی حکومەتی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتە هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، لەمشەوەوە شاندەکە دەست بە کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەکات، تەوەری گفتوگۆکانیش کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتە.

سەردانی شاندە باڵاکەش بۆ یەكلاكردنەوەی هەردوو پرسەکە، مووچە و نەوت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

هاوکات نوێنەرانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی، سامانە سروشتییەكان و دیوانی چاودێری دارایی لە کۆبوونەوەکان بەشدار دەبن.