شارپرێس:
لەمەودوا بۆ یەکەمجار فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی
هەمیشەیی خانەنشین دەكرێن.
وەزارەتی دارایی کوردستان داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان
کردووە دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ئامادە بکەن کە خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە، لەمەودوا
10% لە مووچەی ئەوانیش بۆ خانەنشینی دەبڕدرێت و قەرزی ساڵانی ڕابردووشیان لێ وەردەگیرێتەوە.
پرۆسەی خانەنشینی تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی گرێبەستی نەدەگرتەوە،
بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەتوانن داوای
خانەنشینبوون بکەن، بڕیارەکەش زیاتر لە 75 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەستی حکومەت خانەنشین
نەکراوە، لەمەودوا ئەوانیش خانەنشین دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش قسە لەگەڵ حکومەتی عێراق
کراوە و ڕەزامەندی دراوە، چونکە لە عێراقیش فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەکرێن.
سەرجەم فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە، ئەوانەی پێش 2025 دامەزراون،
تەنانەت ئەوانەی پێش 2014ـەش کە بە گرێبەست دامەزراون و تاوەکو ئێستا نەکراونەتە هەمیشەیی.