وەڵامێکی توند لە نەوەی نوێوە بۆ پارتی

کوردستان

26/06/2025‌ 1952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ وەڵامی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەداتەوە و دەڵێت " شاسوار عەبدولواحید رەتیکردوەتەوە پێشوازی لەبەرپرسانی باڵای پارتی بکات ".


ڕێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەیامێکدا بۆ عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە باسی لەوەکردوە،" ئەوکاتەی تەلەفۆن بۆ من دەکراو دەوترا کە کەسی هەرە باڵای پارتی (کەنامەوێ لێرە ناوی بێنم) دەیەوێت سەردانێکی کاک شاسوار بکات، کە پرسیارم دەکرد مەبەست لەسەردانەکە چییە؟ دەیانگوت تەنها سەردانێکی ئاسایی و دەیەوێ چایەک پێکەوە بخۆنەوە ".

ڕێبوار ئەوڕەحمان ئەوەشیخستوەتەڕوو،" پاش قسەکردنم لەگەڵ شاسوارعەبدولواحید، وەڵامم دایەوەو وتم ببورن ئێمە بێ پرۆژە بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک نامانەوێت کەس ببینین و چایخانەمان دانەناوە بۆ چایی خواردنەوە ".

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردوە، کاک عەلی دەبوو بزانێ کێ گەورەیەو کێ بچووک؟ ئەوەی کە داوای بینینی کردوە؟ یان ئەوەی کە رەتیکردۆتەوە و وتوێتی چایخانەمان دانەناوە؟