شارپرێس:
میدیای فەرمی ئێران کوژرانی زانایەکی تری ئەتۆمی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە ڕاگەیاند.
زانکۆی زانست و پیشەسازی ئێران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زانایەکی ئەتۆمی و یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆکە، بە ناوی ئەندازیار سولەیمان سولەیمانی، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.