شارپرێس:
ئەمرۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی ژاپۆن تاکاهیرۆ شیرایشییان لەسێدارە
دا، کە لە میدیاکاندا بە "بکوژی تویتەر" ناسراوە، کە لە ساڵی 2020دا بە تاوانی
کوشتنی 9 کەس لە شوقەکەی
لە نزیک تۆکیۆ لە ساڵی 2017دا سزا درا.
قوربانییەکان کە هەشت ژن و پیاوێک بوون، لە تۆرە
کۆمەڵایەتییەکاندا مەیلی خۆکوشتنیان ئاشکرا کردبوو، شیرایشی بەبیانووی ئەوەی یارمەتیی چۆنێتیی
خۆکوشتنیان پێشکەش دەکات رایکێشاونەتە لای
خۆی، پاشان دەستدرێژی کردۆتە سەر ژنەکان و کوشتوونی و ئەندامەکانی جەستەیانی پارچە
پارچە کردووە، هەروەک لەپێناو بێدەنگکردنیشیدا پیاوە گەنجەکەی کوشتووە.
پاشماوەی تەرمەکانیش
لەناو سندوقی ساردکەرەوە لە شوقەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
لەسێدارەدانەکە بە نهێنی لەناو زیندانێکی تۆکیۆدا بەبێ ئەوەی
پێشوەخت ڕابگەیەنرێت ئەنجامدراوە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی
سزای لەسێدارەدان لە ژاپۆن ڕوویان لەزیادبوون کردووە، بەتایبەتی دوای بێتاوانی ئیواو
هاکامادا کە ساڵانێکی زۆری لە چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدان بەسەر بردبوو.
ژاپۆن بە کەمی ڕێژەی تاوان ناسراوە، بەڵام سەرەڕای ئەم
دابەزینە، لەم دواییانەدا هەندێک تاوانی قێزەونی
بەخۆوە بینیوە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی