میدیای عێراقیی ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، كشانەوەی خۆی لەهەڵبژاردن ڕاگەیاند بەڵام داوا لە دەنگدەرەکانیان دەکەن، دەنگ بە هاوپەیمانێتیەک بدەن.
هاوپەیمانێتی نەسر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت "رایگشتیی ئاگاداردەكەینەوە كە سەرباری ئەوەی باوەڕمان بە پرۆسەی دیموكراتی و هەڵبژاردن هەیە، جەخت لەسەر مانەوەمان لەناو هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت دەكەین، بەڵام بە كاندیدی خۆمان بەشداری هەڵبژاردن ناكەین".
ئاماژە بەوەشدراوە، تەنیا پشتیوانی ئەوانە دەكەین كە بە شیاو لێهاتووی بزانین لەناو لیستی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت.
هاوپەیمانی نەسر دەشڵێت "رەتیدەكەینەوە بە كاندید بەشداری لە هەڵبژاردنێكدا بكەین كە لەسەر بنەمای پارەی سیاسی بەڕێوەبچێت و كۆنترۆڵی یاسایی توند نەبێت بۆ رێگریكردن لە كڕینی دەنگ و بەكارهێنانی سامانی گشتیی و سامانی بیانی و موڵك و ماڵی دەوڵەت".