شارپرێس:
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە چین دەكات، زانیاری ورد لەسەر هۆكاری بڵاوبونەوەی كۆرۆنا ئاشكرابكات و دەڵێت،" دەبێت زانیاری ورد لەسەر ئەو ئاژەڵانەی وهان بخرێتەروو كە گومانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەی لێكراوە".
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO داوای لە حکومەتی چین کردووە، سەدان زنجیرەی بۆماوەیی DNAـی ڤایرۆسەکە لەناو نمونەی توشبووان بدات بە رێکخراوەکە تا توێژینەوەی فراوانی لەسەر بکەن
هاوكات، رێکخراوەکە داوای زانیاریی وردی لەسەر ئەو ئاژەڵانەی لە وهان دەفرۆشرێن، کردووە.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت،" هەرچەندە ڤایرۆسەكە وەك پەتای بڵاوبووەوە تێپەڕیوە، بەڵام هەر ماوەتەوە و بەردەوامە لە پەرەسەندن، بەجۆرێک کوشن و توشبونی ملیۆنان کەس ئێستاش بەردەوامە.
وتوشیەتی،" زۆر شت فێربوون، بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەست نەکەوتووە کە چۆن ئەو پەتایە دەستی پێکردووە. تا بتوانن بە تەواوی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی بکەن.
ئەوەش لەكاتێكدا، كۆڤید-19 ناسراو بە كۆرۆنا لەساڵی 2019 دا بۆ یەكەمجار لەچین بڵاوبویەوە و تائێستاش ئەو وڵاتە بە هۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە هەژمار دەكرێت.
ش.ح