بە نێوەندگیری ترەمپ ڕێككەوتنێكی دیكەی ئاشتی واژۆ كرا

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1908 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەنێوەندگیری ئەمریكا و قەتەر، ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان وڵاتی  ڕواندا و  كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ لە واشنتن واژۆ كرا.

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمرۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتی رواندا و كۆماری دیكومراتی كۆنگۆ لە مەراسیمێکدا، کە مارکۆ روبیۆ  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیبوو،  رێککەوتنی ئاشتیان  واژۆ کرد و بەڵێنیان دا رێککەوتنی 2024 جێبەجێ بکەن، کە داوا دەکات هێزەکانی رواندا لە ماوەی 90 ڕۆژدا لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ بکشێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆتاییان بە شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان رواندا و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ هێناوە، کە دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ هەردوو وڵات لە پێشخستنی ئابوری و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە.

ترەمپ وتیشی، "ململانێی نێوان رواندا و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و قوربانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و کاتی کۆتاییهێنانی هاتووە."

بەپێی رێککەوتنەکە، هەردوو وڵات لە ماوەی 90 ڕۆژدا چوارچێوەیەک بۆ یەکخستنی ئابورییەکەیان دادەنێن.

ش.ح