شارپرێس
ئێران لە هەردوو بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و ئەسفەهان دەستیان بە کارکردن کردەوە، هاوكات لە لایەن کۆمپانیای "ماکسار تەکنەلۆجییەوە" چەند وێنەیەك بڵاوكراوەتەوە تیایدا بارهەڵگر و ئامێرە قورسەکانی بیناسازی دەردەکەون، کە کاری هەڵکەندنی نوێ دەکەن.
میدیاكانی ئێران بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك ئاشكرایان كرد كە دەست بە نۆژەنكردنەوەی هەردوو بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ و ئەسفەهان كراوە.
هاوكات كۆمەڵێك وێنەی نوێی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ لە لایەن کۆمپانیای "ماکسار تەکنەلۆجییەوە" لە دوو ڕۆژی ڕابردوو گیراون، تیایدا بارهەڵگر و ئامێرە قورسەکانی بیناسازی دەردەکەون، کە کاری هەڵکەندنی نوێ دەکەن.
ماڵپەری "نیوزویک"ـی ئەمریکی، شیکارییەکی بۆ فۆتۆکان کردووە و دەڵێت، رەنگە پێش هێرشەکەی ئەمریکا دەروازەکانی بنكەكە داخرابن، جگە لەوەش رێگا و شوێنی هەڵکەندنی نوێ لە نزیک دەروازەکانی چونە ژورەوەی تونێلە سەرەکییەکانی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ بەدەرکەوتون.
ماڵپەڕەکە دەڵێت، فۆتۆکان ئەوە دەردەخەن رەنگە ئێران هەنگاوی پێشوەختەی گرتبێتەبەر بۆ پاراستنی پێکهاتە هەستیارەکانی وێستگەکە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەجەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆردومان كراوە و لەدوا ڕۆژیشدا لەلایەن پێشكەوتوترین فڕۆكەی جەنگی ئەمریكاوە بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ خاپور كرا.
ش.ح