شارپرێس:
هەرێم ئامادەیی پیشاندا واژۆى ئەو ڕەشنوسە بكات كەلەنێوان بەغداو هەولێر ئامادەكراوە و بڕیارە لەكۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ بكرێت.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە شارپرێسی وت،" هەرێم ئامادەیی پیشانداوە واژۆ لەسەر ئەو ڕەشنوسە بكات كەئامادەكراوە تاوەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات".
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ڕەشنوسەكە لەقۆناغی یەكەمدا 50 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە ڕادەست دەكرێت و بڕەكە زیاددەكرێت تا 280 هەزار بەرميل نەوتی ڕۆژانە.
هاوكات، رۆژی ڕابردوو سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومه‌تی عێراق ڕه‌شنوسێكی دیكه‌ی ئاماده‌كردوه‌و كۆمه‌ڵك خاڵی وه‌ك پابه‌ندی بۆ حكومه‌تی عێراق دیاریكردوه له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و ئاكراشیكرد، هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌یه بۆ موچه".
ئەمە لەكاتێكدایە، لەعێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی حەوت كراوە و موچەخۆرانی هەرێم لەچاوەڕوانی موچەی مانگی پێنج و شەشدان.
ِش.ح