شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك له‌پارتى، مه‌سرور بارزانى سەرۆک وەزیرانی هەرێم، پشتگیریی دارایی یانەی وەرزشیی نەورۆز دەکات‌و له‌ڕێگه‌ى نوسینگه‌كه‌یه‌وه 450 ملیۆن دینارى بۆ دابینكردون.
لەچەند مانگی ڕابردودا یانەی وەرزشیی نەورۆز توشى دۆخێکی خراپى ئابورى بوو به‌هۆى ڕوداوه‌كانى لاله‌زارو ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى یانه‌كه‌و دیارنه‌مانى زیاتر له‌دوو ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلارى یانه‌كه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه، "ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومـەتی هەرێم لەڕێگەی نوسینگەکەیەوە بڕیاریداوه بڕی 450 ملیۆن دینار بەیانەی نەورۆز ببه‌خشێت، ئه‌مه‌ش بۆ پشتیوانیی وەرزش‌و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بەئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێم بکەن".
یانەی وەرزشیی نەورۆز، نوێنەری شاری سلێمانی لەخولی ئەستێرەکانی عێراق، لەماوەی ڕابردودا ڕوبەڕوی کۆمەڵێک کێشەو بارودۆخی خراپ بوەتەوە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاست‌و چارەنوسی یانەکە داناوە.
گەورەترین کێشەکانی یانەی نەورۆز، قەیرانی دارایی قووڵ‌و درێژخایەنە، یانەکە بۆ ماوەی چەندین مانگه نەیتوانیوە موچەی یاریزانان‌و ستافی هونەری دابینبکات، کە لەهەندێک کاتدا گەیشتوەتە 50 ڕۆژ یان دوو مانگ.
