شارپرێس:
میدیاى ئه‌مریكى واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى سوریا بۆ واشنتۆن ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه 10ى ئه‌م مانگه شه‌رع له‌واشنتۆن ده‌بێت"، سه‌رۆكى ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، "ئامادەم بۆ پێشوازیکردن لێی لەکۆشکی سپی، چونكه شەرع کاری باش دەکات".
میدیاى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریایە بۆ کۆشکی سپی لەماوەی زیاتر لە 70 ساڵدا، کە وەک خاڵێکی وەرچەرخان لەپەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق‌و واشنتۆن سەیردەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ ئه‌مڕۆ بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "سزاکانمان لەسەر سوریا لابرد بۆ ئەوەی دەرفەتێکی پێبدرێت، بیستومە سەرۆکەکەی کارێکی زۆرباشدەکات، سەرۆکی سوریا ڕەنگە بەمزوانە سەردانی واشنتۆن بکات".
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردوه کۆبونەوەکە لە 10ی ئەم مانگە دەبێت‌و ترەمپ هەینی داهاتوو پێشوازیی لەشەرع دەکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، شەڕع بەمزوانە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆشکی سپی ئەنجامدەدات.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ڕۆژنامه‌ى پۆلیتیکۆى ئه‌مریكى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، دۆناڵد ترەمپ هەینی داهاتوو به‌فه‌رمیى پێشوازیی لەشەرع دەکات‌و ئه‌وه‌شى به‌ڕۆژنامه‌نوسان وتوه.
