سۆمۆ زانیاری گرنگ لەسەر نەوتی كوردستان ئاشكرادەكات

کوردستان

04/11/2025‌ 1377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سۆمۆ  ڕایدەگەیەنێت، لەمانگی ڕابردودا 5 ملیۆن و 834 هەزارو 486 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە، كەڕۆژانە 188 هەزارو 221 بەرمیل نەوت بووە.

 
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، زۆرترین هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕۆژێکدا لەمانگی ڕابردوو، ڕۆژی 9ـی مانگ بوە کە ملیۆنێک و 31 هەزارو 445 بەرمیل بوە، کە لەلایەن کەشتیی 'پۆلیگۆس'ـەوە بارکراوە.
 
ئاماژەی بەوەشکراوە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كەسێ ڕۆژ جارێک بوە، لەمانگی ڕابردودا بەم شێوەیە بوە: "3ـی مانگ؛ 647 هەزار بەرمیل، 6ـی مانگ؛ 331 هەزار و 24 بەرمیل، 9ـی مانگ؛ ملیۆنێک و 31 هەزار و 445 بەرمیل، 13ـی مانگ؛ 601 هەزار و 823 بەرمیل، 16ـی مانگ؛ 578 هەزار و 398 بەرمیل، 20ـی مانگ؛ ملیۆنێک و 27 هەزار و 119 بەرمیل، 24ـی مانگ؛ 608 هەزار و 680 بەرمیل و رۆژی 30ـی مانگیش ملیۆنێک و 365 بەرمیل هەناردە کراوە.
 
هەر لەو مانگەدا، 66 ملیۆن و 78 هەزار و 192 بەرمیل نەوتی مامناوەندی بەسرە هەناردە کراوە. بە تێكرا رۆژانە دەکاتە 2 ملیۆن و 131 هەزار و 555 بەرمیل.
 
هاوکات 38 ملیۆن و 737 هەزار و 914 ملیۆن بەرمیل نەوتی قورسی بەسرەش هەناردەکراوە، کە بەتێكڕا ڕۆژانە ملیۆنێک و 249 هەزار و 610 بەرمیل نەوت بوەو بەم پێیە، بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، عێراق مانگی ڕابردوو 110 ملیۆن و 650 هەزارو 970 بەرمیل نەوتی هەناردە کردوە.

بەپەلە