شارپرێس:
سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان فراكسیۆنه‌كانمان یه‌كخستوه، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێت، "ئامانجمانه حوكمڕانی له‌هه‌رێم گۆڕانكاریی به‌سه‌ردابێت‌و چیتر جومگه هه‌ستیاره‌كانى ئه‌م وڵاته له‌ده‌ستى پارتیدا نه‌بێت".
ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانى كوردستان بەسەرۆکایەتی وه‌فدێك، سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێى کرد‌و لەسەر پڕۆژەیه‌كى نێوانیان تایبه‌ت به‌حوكمڕانیى بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان‌و پێکهێنانی حکومەت كۆبونه‌وه‌یه‌كى دورودرێژ به‌ڕێوه‌چوو.
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانى‌و شاسوار عه‌بدولواحید كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا، له‌سه‌ره‌تادا بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، گه‌ڕێكى كۆبونه‌وه‌ى بۆى لایه‌نه‌كان جگه له‌پارتى ده‌ستپێكردوه.
وتیشى، "ئامانج‌و ستراتیژیى سه‌ردان‌و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، هه‌وڵدانى جدییه بۆ گۆڕینى سیستمى حوكمڕانیى له‌هه‌رێمى كوردستان‌و ڕێگه‌نه‌دان به‌درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌مشێوازه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێم".
ئه‌وه‌شى وت، "له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ڕێكه‌وتوین فراكسیۆنه‌كانمان بكه‌ین به‌یه‌ك".
سه‌رۆكى یه‌كێتیى له‌كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌هه‌ڵوێستى پارتى سۆسیالیست كرد كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانى كردون‌و وتى، "كاكه حه‌مه نایاته ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ى هه‌وڵى دروستبونى ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى، به‌ڵام پێتانڕاده‌گه‌یه‌نم، كاكه حه‌مه له‌هه‌مومان زیاتر گله‌یى له‌م حوكمڕانیه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه".
تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ى نایاته ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه، به‌واتاى ڕازیبونێتى به‌م ده‌سه‌ڵاته"، له‌وكاته‌دا شاسوار عه‌بدولواحید قسه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى بڕى‌و وتى، "ئه‌وه‌ى نه‌یاته ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه، ڕازییه به‌م حوكمڕانى‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا، به‌واتاى ڕازیبونیه‌تى به‌حوكمڕانیى پارتیى".
